بەپێی هەواڵی کوردپرێس حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەیدا داوای کرد "سەرجەم لایەنەکان دەبێت رێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگرن و پابەندبن بە ڕێکار و یاساکانەوە".
ناوبراو وتیشی "بەپێی دەستووری عێراق ئێمە بەرپرسیارێتیی ئاڕاستەکردن و بەڕێوەبردنی وڵات دەگرینە ئەستۆ تا ئەو کاتەی حکوومەتی نوێ پێک دەهێنرێت".
عەبادی لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی وت "پیرۆزبایی لە سەرجەم گەلی عێراق و قەوارە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردن دەکەم و ئامادەی دروستکردنی قەوارەیێکی فراوانین بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment