حەیدەر عەبادی: سەرجەم لایەنەکان ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن بگرن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2018 حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە و سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لە سەرجەم گەلی عێراق و لایەنەکانی هەڵبژاردن پیرۆز کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەیدا داوای کرد "سەرجەم لایەنەکان دەبێت رێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگرن و پابەندبن بە ڕێکار و یاساکانەوە".

ناوبراو وتیشی "بەپێی دەستووری عێراق ئێمە بەرپرسیارێتیی ئاڕاستەکردن و بەڕێوەبردنی وڵات دەگرینە ئەستۆ تا ئەو کاتەی حکوومەتی نوێ پێک دەهێنرێت".

عەبادی لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی وت "پیرۆزبایی لە سەرجەم گەلی عێراق و قەوارە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردن دەکەم و ئامادەی دروستکردنی قەوارەیێکی فراوانین بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 14219

Your Comment

You are replying to: .
captcha