به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ک له‌گه‌ڵ ئێران، رایگه‌یاند: "به بڕوای من ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له نێوان ئۆباما و ئێران‌دا هاوێژرا، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بوو، هه‌نگاوێک بوو بۆ ئاشتی، به‌ڵام ئێستا له رێگه‌ی له ناوبردنی ئه‌و ئاشتییه‌وه، دووباره قۆناغێكی پڕكێشه له ناوچه ده‌ستپێده‌كات".
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریی كردنی له به‌رنامه‌ی Hard Talkدا له كه‌ناڵی بی بی سی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێی وایه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ک له‌گه‌ڵ ئێران، كارێكی درووست نییه و گوتی: "به‌ر له هه‌موو شتێک به‌رده‌وامیی له نێوان وڵاتاندا بنه‌مایه، جا به‌تایبه‌ت ئه‌مه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بێت، گره‌نتی به‌رده‌وامییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه. ئه‌مریكا، ئێران و له‌پاڵ ئه‌واندا پێنج وڵاتی دیكه، رێككه‌وتنیان ئه‌نجام داوه، واژۆیان كردوووه. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی ئه‌و واژۆوانهوه كه كراون، پلانی كاری هاوبه‌ش هاته ئاراوه. پێویسته پارێزگاریی له‌و پلانی كاری هاوبه‌شه بكرێت".
ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پێشبڕكێیێكی پڕچه‌ک بوون ده‌ستپێبكات یان نا گوتی: "ته‌ماشاكه‌ن، ئه‌مریكا پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌كی بۆ سووریا نارد، دوو هه‌زار فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر چه‌كی نارد. ئه‌م چه‌كانه بۆچی هێنرانه ئه‌وێ؟ پێشبڕكێیێكی پڕچه‌ک بوون له ئێستادا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ناوچه‌كه درێژی پێده‌درێت و ئه‌مه به مانای ئه‌وه دێت كه ئه‌مریكا له میانی پێشبڕكێی پڕچه‌ک بوونه‌كه‌دا،٢٠ هه‌ستیاریی پشتگوێ خستوووه".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "به بڕوای من ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له نێوان ئۆباما و ئێران‌دا هاوێژرا، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بوو، هه‌نگاوێک بوو بۆ ئاشتی، به‌ڵام ئێستا له رێگه‌ی له ناوبردنی ئه‌و ئاشتییه‌وه، دووباره قۆناغێكی پڕكێشه له ناوچه ده‌ستپێده‌كات. ئیتر ئێمه له نیگه‌رانیی ئه‌مه‌دا ده‌بین و به درووستی بڵێم، ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه په‌سه‌ند ناكه‌ین و پێشمان هه‌نگاوێكی دروست نییه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌وانی تووشی نائومێدیی كردوووه یان نا گوتی: "ئێستا له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه به دروست نازانین، بێگومان ئه‌مه سهرسامییێک لای ئێمه دروست ده‌كات. چونكه ئێمه لایه‌نگری ئاشتیی ناوچه‌كه‌ین. ئێمه هه‌ر هه‌نگاوێک كه ئاشتی بخاته مه‌ترسییه‌وه له ناوچه‌كه‌دا، به‌هه‌ڵه‌ی ده‌زانین. ئێستاش ئه‌م هه‌نگاوه كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا، هه‌رگیز پێی رازی نین".
ڕەجەب تەییب ئه‌ردۆغان باسی له گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانیش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئه‌نجام داوه و گوتی: "ئه‌وان شتێكی له‌م جۆره قبووڵ ناكه‌ن. ئه‌مه‌ش پێشهاتێكی باش نییه. له به‌ر ئه‌وه پێویسته ساتێک زووتر هه‌نگاو به‌ره‌و ئاشتی بنرێت. ئه‌گه‌ر هه‌نگاو به‌ره‌و ئاشتی نه‌نرێت، ئایندهی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به كێشه‌ی جددی دووگیانه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێویسته وڵاتانی رۆژئاوا چاو به هه‌ڵوێسته‌كانیاندا له‌و باره‌وه بخشێننه‌وه و رایگه‌یاند كه نیگه‌رانه له‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی وڵاتانی رۆژئاوا به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا له سووریا، ئه‌نجامی خراپتریان لێبكه‌وێته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بتوانرێت رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران رزگار بكرێت، گوتی: "وڵاتانی دیكه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مریكایان قبووڵ نییه. ده‌ڵێن ئێمه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكامان قبووڵ نییه. ئێمه پابه‌ند نابین پێیه‌وه. به‌م جۆره ڕوونه. ئێستا له ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا چه‌ند چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه؟ هه‌موویان چه‌كی ئه‌تۆمییان هه‌یه، به‌ڵام له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر جیهان، نایانه‌وێت ئه‌وانه‌ی دیكه ببنه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی ده‌زانن. ناكرێت له‌مه تێبگه‌ین و ئێمه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتیی جیهان ده‌بینین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment