به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردغان سه‌رکۆماری تورکیا که سه‌ردانی به‌ریتانیای کردوووه له ئه‌نجومه‌نی TURKENی له‌نده‌ن ئاماده بوو و له لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی توندی له ڕژێمی زایۆنی و ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا گرت له‌باره‌ی گۆڕینی به‌یتولموقه‌ده‌س به پێته‌ختی ئیسرائیل و ڕای‌گه‌یاند: له ڕاستیدا گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له تێلاڤیڤه‌وه بۆ به‌یتولموقه‌ده‌س ڕه‌فتارێکه که بنه‌مایی‌ترین مافی نێوده‌وڵه‌تی، ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕاستیی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی نادیده ده‌گرێت. ئه‌مریکا به‌و کاره -که به هیچ له‌ونێک له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تی، حه‌ق، دادپه‌روه‌ری و عه‌قڵانییه‌ت یه‌ک ناگرێته‌وه- سه‌رجه‌م بڕیاری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان و ته‌نانه‌ت ڕێککه‌وتنه‌کانی خۆیشی پێشێل کردوووه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ده‌یانه‌وێت به‌یتولموقه‌ده‌س بکه‌نه پێته‌ختی ئیسرائیل. هه‌ر کارێک که ده‌تانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن. 128 وڵات بڕوای و ڕوانگه‌ی خۆیانیان ڕاگه‌یاندوووه. به‌یتولموقه‌ده‌س پێته‌ختی فه‌له‌ستینه. تورکیا هه‌میشه هاوشانی ده‌وڵه‌ت و گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌مێنێته‌وه. له‌و ڕیبازه‌شدا به هیچ له‌ونێک براده‌رانی فه‌له‌ستینیمان به‌جێ ناهێڵین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment