عه‌مار حه‌کیم جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ له‌ عێراق ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ڕه‌وتی "الحکمه‌ الوطنی"ی عێراق له‌ دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ھاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ داعش جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ له‌ عێراق ده‌کاته‌وه‌ به‌ بێ ته‌سلیم بوون له‌ به‌رانبه‌ر گوشاری بیانییه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 13ی ئایار سه‌یید عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی ڕه‌وتی "الحکمه‌ الوطنی"ی عێراق له‌گه‌ڵ برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ھاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ داعش کۆ بوویه‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ڕه‌وتی "الحکمه‌ الوطنی" ڕۆڵی کارای خۆی ده‌گێڕێت بۆ پێکهێنانی هه‌رچی زووتری ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکدا.

ناوبراو ده‌شڵێت: به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ کاتی دیاری‌کراو باس له‌ خواستی عێراقییه‌کان ده‌کات بۆ چه‌سپاندنی دیموکراسی له‌ عێراق و سازێنه‌ری له‌و وڵاته‌.

سه‌یید عه‌مار حه‌کیم جه‌خت له‌سه‌ر ئیراده‌ و یه‌کرێزیی خه‌ڵکی عێراق به‌ دوور له‌ هه‌ڤگری تایفی له‌ قۆناغی نوێ، زه‌رووره‌تی ته‌واو کردنی سه‌رکه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌کان له‌سه‌ر داعش و چاره‌سه‌ر کردنی که‌موکوڕی ئه‌منی ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو پشتیوانی و هیوای خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌سه‌ر گفتگوگۆکانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر که‌ کێشه‌کان به‌ دانووستان و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکرێن.

حه‌کیم له‌ کۆتاییدا داوای هه‌وڵی نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات بۆ فه‌راهه‌م کردنی زه‌مینه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی عێراق و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی عێراقی "الوطن"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14192

Your Comment

You are replying to: .
captcha