به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات زیاتر ده‌نووسێت: به‌پێی ده‌رئه‌نجامه به‌رایییه‌کانی هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانیی نه‌سر ده‌رئه‌نجامێکی به‌رچاوی له پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه زیاتر ده‌ڵێت: پاش هاوپه‌یمانیی نه‌سر لیستی "السائرون" به سه‌رکردایه‌تیی موقته‌دا سه‌در ده‌نگێکی زیاتری مسۆگه‌ر کردوووه و دووهه‌مه. ئه‌و لیسته له شاره باشوورییه‌کان که دانیشتوووانی شیعه‌ی هه‌یه پێشه‌نگ بوووه و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رکردایه‌تیی نووری مالیکی و هاوپه‌یمانیی فه‌تح به سه‌رکردایه‌تیی هادی عامری ڕکابه‌ری کردوووه.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات زیاتر ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له هه‌رێمی کوردستانیش دوو حیزبی سه‌ره‌کیی هه‌رێم واتا یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان هێشتاکه پێگه‌ی خۆیانیان پاراستوووه و لیستی جووڵانه‌وه‌ی به‌ره‌ی نوێ له چاو دیکه‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌وان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رۆکایه‌تیی به‌رهه‌م ساڵح له هه‌ولێر و که‌رکووک ده‌نگێکی زیاتری مسۆگه‌ر کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment