هه‌وڵ ده‌ده‌ین HDP به‌ ته‌واوه‌تی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- دۆغۆ پرینجک سه‌رۆکی حیزبی وه‌ته‌ن و پالێوڕاوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا به‌ تاوانبارکردنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ ڕای‌گه‌یاند: بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان هه‌وڵ ده‌ده‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆغۆ پرینجک سه‌رۆکی حیزبی وه‌ته‌ن و پالێوڕاوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا که‌ زۆر به‌ دژواری توانی له‌ دوایین ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا 100 هه‌زار واژۆ بۆ به‌ربژێربوون له‌ هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست بێنێت له‌ لێدوانێکدا هێرشی کرده‌سه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و وتی: پارتی دیموکراتیکی گه‌لان سه‌ر به‌ په‌که‌که‌یه‌ و به‌ ده‌ستووری په‌که‌که‌ جووڵه‌ ده‌کات. سه‌لاحه‌ده‌ین ده‌میرتاش و دیکه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ جارو بار له‌ لێدوانه‌کانیاندا ئه‌و دۆخه‌یان ڕوون کردۆته‌وه‌ و چالاکییه‌کانیان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ئیدعایه‌. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ماده‌ی 86ی ده‌ستووری تورکیا و ماده‌کانی 81،82 و 83ی ده‌ستووری حیزبه‌ سیاسییه‌کانی تورکیا جێبه‌جێ بکه‌ین ده‌بێ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

ناوبراو له‌ لێدوانه‌کانیدا به‌ تاوانبارکردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادستێن و دادوه‌ره‌کانی تورکیا له‌ باره‌ی جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌رکه‌کانیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ڕوونیشی کرده‌وه‌: ته‌نها له‌ ئه‌مساڵدا پارتی دیموکراتیکی گه‌لان وه‌کوو لقی په‌که‌که‌ له‌ وڵات 90 ملیۆن لیری له‌ بودجه‌ی وڵات وه‌رگرتوووه‌. سیسته‌می ئاتلانتیک به‌ ناوه‌ندیێتی ئه‌مریکا خه‌ریکه‌ تورکیا به‌وه‌ ناچار ده‌کات له‌ ناوخۆی تورکیا مه‌شرووعییه‌ت به‌ په‌که‌که‌ بدرێت. پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیش ئامێری ئه‌و گوشاره‌یه‌. هه‌ندێ له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان به‌ ئاشکرا پاڵپشتیان له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان کردوووه‌ و له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری به‌ندکراوی ئه‌و حیزبه‌ له‌ زیندان دیدار ده‌که‌ن. هه‌مووی ئه‌و چالاکییانه‌ بۆ ئازادیی په‌که‌که‌ له‌ تورکیا و ته‌نانه‌ت شه‌ریک کردنی ئه‌وان له‌ حکوومه‌ته‌.

سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14148

Your Comment

You are replying to: .
captcha