به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جه‌نگی له لێدوانێكدا به توندی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه كه گوایه هێزه‌كانی دژه تیرۆر هێرشیان كردۆته‌وه سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته (مه‌كۆی سه‌ره‌كیی گۆڕان) له سلێمانی و له‌وباره‌یه‌وه وتی: من ئه‌م هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه و هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه: ئه‌مشه‌و له نزیک باره‌گای گۆڕان ته‌قه‌ی خۆشی كراوه و له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و باره‌گایه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، ئێستاش بۆ پاراستنی دۆخه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌وێن.
لاهوور شێخ جه‌نگی ڕایگه‌یاند: "هه‌وادارانی گۆڕان ئاگادار ده‌که‌مه‌وه كه هێزی دژه تیرۆر پارێزه‌ری سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییانه به بێ جیاوازی و ئه‌و هێزه‌ش له ناو باره‌گاكانی خۆیانن و نهجووڵێنراون و هاووڵاتییانی سلێمانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه له هیچ كه‌سێكی قبووڵ ناكه‌ین ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێک.
ناوبراو وتیشی: ئه‌وه‌شی له‌باره‌ی هێرشی دژه تیرۆر بڵاو كراونه‌ته‌وه درۆیێكی شاخداری هه‌ندێ كه‌ناڵه.
لاهوور شێخ جه‌نگی داواشی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد دان به خۆیاندا بگرن و ئه‌گه‌ر تانه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌یه له كۆمیسیۆن سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment