15 ناوه‌ندی ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كانى كه‌ركووک و مووسڵ له‌ هه‌ولێر بوونی هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق- ئۆفیسی هه‌ولێر ڕای‌ده‌گه‌یێنێت كه‌ 15 ناوه‌ندی ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كانی مووسڵ و كه‌ركووک له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر بوونی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق- ئۆفیسی هه‌ولێر لیستی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ ئاواره‌كانی مووسڵ و كه‌ركووک و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ده‌توانن تێیدا ده‌نگ بده‌ن.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ونه‌ ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر و قه‌زاكانی خه‌بات، بنه‌سڵاوه‌، داره‌توو، كه‌سنه‌زان، كۆیه‌، شاوێس، پیرزین، به‌حركه‌، شه‌قلاوه‌ و سۆران.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14111

Your Comment

You are replying to: .
captcha