وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ برۆكسل كۆ ده‌بنه‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- به‌رپرسێكی ئێرانی ڕای‌گه‌یاندوووه‌ ئه‌م حه‌فته‌یه‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ برۆكسل كۆ ده‌بنه‌وه ‌و له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران و كشانه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ كاتێكدایه‌ سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران.

به‌رپرسێكی باڵای ئێران كه‌ نه‌یویستوووه‌ ناوی ئاشكرا بێت ڕای‌گه‌یاندوووه‌ "ئه‌و دیداره‌ ڕۆژی سێشه‌ممه و‌ له‌ نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ برۆكسل و بۆ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ به‌ڕێوه ‌ده‌چێت".

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی ئێران ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ "ئێران له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوای گه‌ره‌نتی له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات تاكوو ڕێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ بكرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14109

Your Comment

You are replying to: .
captcha