ڕێگه‌ به‌ به‌شێکی به‌رفراوان له‌ کۆمه‌ڵگا نه‌درا‌ ده‌نگ بده‌ن/ 25 سکاڵامان له‌ به‌غدا تۆمار کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان باس له‌وه‌ ده‌کات که تاکوو ئێستا 25 سکاڵا له‌ به‌غدا تۆمار کراوه‌ و جه‌ختی کرده‌وه‌ ئیزن به‌ زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران نه‌دراوه‌ ده‌نگ بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی ئایار سه‌رۆکی لیستی وه‌ته‌نییه‌ به‌ سۆمه‌ریه‌ نیووزی وت: ئه‌و ده‌نگده‌ره‌ عێراقییانه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئیزنیان پێ نه‌دراوه‌ له‌ ده‌نگدانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ به‌شداری بکه‌ن هه‌ر بۆیه‌ داوا ده‌کات که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه‌ و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ڕوو بکه‌نه‌ سندۆقی ده‌نگدان و ته‌نگه‌ژه‌کان که‌م بکرێته‌وه‌.

ناوبراو داواشی كرد په‌رله‌مانێک دروست بكرێت كه‌ بتوانێت ئه‌ركی خۆی به‌ باشی جێبه‌جێ بكات و وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ نه‌كرێت ئه‌وا كێشه‌ی زۆر دروست ده‌بێت چوونكه‌ چینێكی گه‌وره‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه‌ ده‌نگ بدات.

سه‌رۆکی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه‌ ده‌شڵێت: ئه‌وان تاکوو ئێستا 15 سکاڵا له‌ ئۆردۆن، دوو سکاڵا له‌ تورکیا و 25 سکاڵایان له‌ به‌غدا هاوپه‌یوه‌ند به‌ سه‌رپێچی کردن له‌ ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تۆمار کردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14107

Your Comment

You are replying to: .
captcha