بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد نیوز ڕایگەیاند: لە قوتابخانەی "ابن الندیم" و البروج" لە ناوچەی "المعامل الاولی" لە شاری بەغدا لە نێوان عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرکردایەتیی قەیس خەزعەلی و ئیئتیلافی هەڵبژادرنی سائێروون بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر شەڕ و پێکدادان ڕووی داوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت، شەڕ و پێکدادان لە نێوان عەسائیبی ئەهلی حەق و ئیئتیلافی سەدر بوەتە هۆی بریندار بوونی ژمارەیێکی زۆر لە هەردوو لایەنەکە.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە پێشتر ژمارەیێک لە سەرچاوەکان باسیان لە شەڕ و پێکدادان لە نێوان کاندیدەکان و لایەنگرانی هەندێک لە ئیئتیلافەکان لەوان سائێروون بە سەرۆکایەتیی "حەیدەر عەبادی"، سەرۆک وەزیرانی عێراق و "الفتح" بە سەرۆکایەتیی هادی عامری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەی بەدر لە پارێزگای نەجەف کردبوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment