واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی عیراق و هه‌رێم ئاشكرا كرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عیراق له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانیی فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق هاته‌ده‌نگ و به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ش واده‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عه‌باس سه‌عد خفاجی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عیراق، رایگه‌یاند: له‌دوای راگرتنی گه‌شتی ئاسمانیی فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌، كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و گه‌شتی ئاسمانیی ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ده‌بنه‌وه‌و گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانیی فڕۆكه‌خانه‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ركرد.

لای خۆیه‌وه‌، تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی، رایگه‌یاند: فڕۆكه‌خانه‌كان چاوه‌ڕێی فه‌رمانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له‌ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراق ده‌كه‌ن.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

News Code 14095

Your Comment

You are replying to: .
captcha