کۆمیسیۆنی هه‌ولێر: ڕێژه‌ی ده‌نگدان ٤٥%ی تێپه‌ڕاندووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ هه‌ولێر ڕای‌گه‌یاند: تا ئێستا ڕێژه‌ی ده‌نگدان له‌ پارێزگای هه‌ولێر ٤٥%ی تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی قادر ئه‌مڕۆ به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: هه‌ر که‌سێک کارتی ده‌نگدانی ون کردبێت به‌ کارته‌ درێژه‌که‌ که‌ (کاغه‌زێکی درێژه‌) ده‌توانێت ده‌نگ بدات.

کاتژمێر ٧ی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ده‌رگای بنکه‌کانی ده‌نگدان به ‌ڕووی هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا کرانه‌وه‌ تا نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ چوار ساڵی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق.

به‌پێی ئاماره‌کانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نزیکه‌ی ٢٤ ملیۆن که‌س له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ ٣ ملیۆن و ٣٣٣ هه‌زاریان ده‌نگده‌ری نوێن.

له‌ هه‌رێمی کوردستانیش سێ ملیۆن و ١٤٤ هه‌زار و ٧٣٠ که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیکه‌ى ٤٠٠ هه‌زار که‌سیان بۆ یه‌که‌م جار ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14091

Your Comment

You are replying to: .
captcha