پارتی داوای درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌نگدان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری هه‌ولێر به‌هۆی دروست بوونی کێشه‌ له‌ ئامێره‌ ئه‌لیکترۆنییه‌کانه‌وه‌ داوای درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌نگدان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه‌ 12ی ئایاری 2018 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق له‌و وڵاته‌ و هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێکرد و تا کاتژمێر 6ی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

دوای ده‌نگدان، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: له‌ ناو چه‌ند بنکه‌یێکی ده‌نگدان له‌ هه‌ولێر، سۆران، خه‌لیفان، هه‌ریر، رزگاری و خه‌بات کێشه‌ی ته‌کنیکی بۆ ده‌نگده‌ران دروست بوووه‌.

نه‌وزاد هادی داوای له‌ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق کرد کێشه‌کانی ئامێری ئه‌لیکترۆنیی ده‌نگدان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ڕای‌گه‌یاند: "پێویسته‌ ھه‌موو خه‌ڵکێک مافی ده‌نگدانی ھه‌بێ و نابێ کێشه‌ی ته‌کنیکی دروست بکرێت."

پارێزگاری هه‌ولێر هیوای خواست ماوه‌ی ده‌نگدان درێژ بکرێته‌وه‌ تاوه‌کوو هه‌موو ده‌نگده‌ران بتوانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن و نوێنه‌ره‌کانیان هه‌ڵبژێرن.

سه‌رچاوه‌: لڤین پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14089

Your Comment

You are replying to: .
captcha