مه‌لا به‌ختیار: له ‌هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمدا بیر له ‌داڕشتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ینه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: "هه‌ڵه‌یێكی گه‌وره‌یه‌ كورد ده‌ستبه‌رداری مافی دیموكراسی خۆی بێت كه‌ مافی چاره‌ی خۆنووسینه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ میانی به‌شداری كردن له ‌پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: "به‌غدا خۆی مه‌ڵاس دابوو بۆ قۆستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ساردی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر هه‌رێم تا ئه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ ڕووی دا".

مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا هه‌ڵه‌یێکی گه‌وره‌یه‌ كورد ده‌ستبه‌رداری مافی دیموكراسی بێت كه‌ ئه‌ویش مافی چاره‌ی خۆنووسینه‌.

به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌باره‌ی هه‌نگاوی داهاتووی كورد له ‌به‌غدا ئه‌وه‌ی خسته ‌ڕوو "یه‌كگرتن مه‌رجی سه‌ركه‌وتنه‌".

مه‌لا به‌ختیار په‌یوه‌ست به ‌دابه‌ش كردنی پۆسته‌كانی داهاتووی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد "له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌نجامه‌كان بڕیار ده‌درێت و سبه‌ینێ بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت".

مه‌لا به‌ختیار ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ پارتی ئێستا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی له ‌ده‌ستدا نه‌ماوه‌ ئایا داوای سه‌رۆک كۆماری عێراق ده‌كات وتیشی: "سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به ‌كاتی نه‌ماوه‌ بۆیه‌ له ‌هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌بێت بیری لێ بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستووری كوردستان چۆن دایبڕێژینه‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14083

Your Comment

You are replying to: .
captcha