عه‌مار حه‌کیم جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد و شه‌فاف له‌ عێراق ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ڕه‌وتی "الحکمه‌ الوطنی"ی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ گومانه‌کان له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن نادروسته‌ هه‌ر بۆیه‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شه‌فاف و بێگه‌رد له‌ عێراق ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یید عه‌مار حه‌کیم له‌ بازنه‌یێکی ده‌نگدانی به‌غدا ئاماده‌ بوو و ده‌نگی خۆی خسته‌ نێو سندۆقی ده‌نگدان و له‌ دوای ده‌نگدان به‌ هه‌واڵده‌ریی غه‌دپرێسی وت: کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ڕێوشوێنێکی باشی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد و شه‌فاف گرتۆته‌به‌ر که‌ ده‌بێ ده‌ستخۆشی له‌ کۆمیسیۆن بکرێت چوونکه‌ سه‌ره‌کیترین بابه‌ت به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رده‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌ ڕاپرسیی هه‌ندێک له‌ میدیاکان له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌کات و ئه‌و ڕاپرسییه‌ به‌ ناڕاسته‌قینه‌ وه‌سف ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر ژماره‌ی کورسیی ڕاگه‌یێندراو له‌و ڕاپرسییانه‌ بژمێرین ژماره‌ی کورسییه‌کان له‌ کورسیی په‌رله‌مانی چینیش زۆرتر ده‌بێته‌وه‌.

سه‌یید عه‌مار حه‌کیم ده‌شڵێت: ئه‌مڕۆ هه‌موان سه‌ریان له‌ ڕه‌وتی "الحکمه‌ الوطنی"ی عێراق سوڕ ده‌مێنێت چوونکه‌ ئێمه‌ هێشتاکه‌ پێبه‌ندین به‌و شته که‌ ڕامان‌گه‌یاندوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14078

Your Comment

You are replying to: .
captcha