به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ئێستادا کورده‌کانی سووریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ناوچه نهوتخێزانهی که له ڕه‌وتی شه‌ڕ دژی داعش له سووریا کۆنتڕۆڵیان کردوووه بپارێزن چوونکه ئه‌و سه‌رچاوه نه‌وتییانه و هه‌ندێ له سه‌رچاوه گازییه‌کان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی داهاتی ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له باکووری سووریا‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتێدپرێس، سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور و چه‌ند ناوچه‌یێکی دیکه به هۆی شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه توانایی سه‌رمایه‌دانه‌ری و دامه‌زراندنی ژێرخانی نوێی نییه و ته‌کنۆلۆجیای به‌که‌ڵک هاتوو بۆ ده‌رهێنان و پاڵاوتنی نه‌وتی خاو له‌و ناوچه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یه‌ی 1960. به‌هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی بیانی و شه‌ڕی ناوخۆیییه‌وه ئیمکانی دامه‌زراندنی بیره نه‌وتییه نوێیه‌کان بوونی نییه.
عه‌بدولکه‌ریم مه‌لێک، وه‌زیری نه‌وتی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی له باکووری سووریا به‌و هه‌واڵده‌رییه‌ی وتوووه: داهاتی سه‌ره‌کیی ئه‌و ناوچه‌یه له فرۆشتنی نه‌وت و گازی سروشتی دابین ده‌کرێت.
ناوبراو خۆی بواردوووه له ڕاگه‌یاندنی وردی داهاتی کورده‌کانی سووریا له فرۆشتنی نه‌وت و گازی سروشتی.
ناوبراو باسی مه‌یلی کورده‌کان بۆ هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان له گه‌شه‌ی کێڵگه نه‌وتی و گازییه‌کانی سووریای کرد. ئه‌مریکییه‌کان هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کیی کورد له شه‌ڕ دژی داعش له سووریا بوون.
وه‌زیری نه‌وتی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی ئاماژه‌ی دایه هاوکاریی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا و وتی: له داهاتوودا ئه‌وله‌وییه‌تی هاوکاریی ئابووریی ئێمه له‌گه‌ڵ که‌سانێکه که پاڵپشتی ئێمه‌یان کردوووه.
عه‌بدولکه‌ریم مه‌لێک ده‌ڵێت: ئێستا گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان له بواری گه‌شه‌ی پیشه‌ی نه‌وت له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا له ئارادایه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment