عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ژماره‌ی كورسییه‌كان هه‌موو شتێک یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای‌گه‌یاند: ژماره‌ی كورسیی لایه‌نه‌كان هه‌موو شتێک له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی ئایار عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له ‌دوای به‌شداری كردنی له ‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ‌شاری سلێمانی له‌ میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاشی‌گه‌یاند: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن چی ده‌بێت ئه‌وكات بڕیار له‌باره‌ی پرسه‌كانی‌تره‌وه‌ ده‌ده‌ن.

ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی كرده‌وه‌ جگه‌ له ‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هیچ شتێكی‌تر كار ناكاته‌ سه‌ر قه‌باره‌ی لایه‌نه‌كان ‌و ئه‌وه‌ی له‌و باره‌وه‌ ده‌وترێت هێز كاریگه‌ری هه‌یه‌ كاریگه‌ری نابێت.

شایانی باسه‌؛ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی ئایار له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی عێراق پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكرد و بڕیاره‌ پرۆسه‌كه‌ش تا سه‌عات 6ی ئێواره‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14065

Your Comment

You are replying to: .
captcha