به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی ئایار عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له دوای به‌شداری كردنی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری سلێمانی له میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاشیگه‌یاند: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن چی ده‌بێت ئه‌وكات بڕیار له‌باره‌ی پرسهكانیترهوه ده‌ده‌ن.
ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی كرده‌وه جگه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هیچ شتێكی‌تر كار ناكاته سه‌ر قه‌باره‌ی لایه‌نه‌كان و ئه‌وه‌ی له‌و باره‌وه ده‌وترێت هێز كاریگه‌ری هه‌یه كاریگه‌ری نابێت.
شایانی باسه؛ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی ئایار له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی عێراق پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكرد و بڕیاره پرۆسه‌كه‌ش تا سه‌عات 6ی ئێواره به‌رده‌وامی هه‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment