به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌ی پارتی کرێکاری تورکیادا هاتوووه: سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش که له به‌رانبه‌ر دیکتاتۆرییێکی تاکڕه‌وانه بۆ برایه‌تی و ئاشتی شه‌ڕی کرد و به ده‌نگی ڕاسته‌وخۆی میلیۆنان هاووڵاتیی تورکیا بۆ په‌رله‌مان نێردرابوو له‌پێناو فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری فاشیستی و به پڕۆسه‌یێکی پێشێل کردنی یاسا ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی زیندان کرا و هه‌وڵ درا مافی سیاسی له ناوبراو بسه‌ندرێته‌وه. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بابه‌ته ڕایده‌گه‌یێنین ده‌نگی ئێمه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری 24ی جوونی 2018 سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌بێت.
شایانی باسه؛ پارتی کرێکاری تورکیا یه‌کێک له حیزبه تورکه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه که بڕوایێکی کۆمۆنیستی- سۆسیالیستی هه‌یه و له ساڵی 1961دا دامه‌زراوه و یه‌که‌مین حیزبی سۆسیالیستی بوو که توانیی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا به‌شداری بکات. ئه‌و حیزبه دوای کووده‌تای 1971 و 1980 داخرا و له 1998 جارێکی دیکه چالاکییه‌کانی خۆی ده‌ست پێکرده‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment