كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕونكردنه‌وه‌یێكی‌ به‌په‌له‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق په‌یامی دڵنیایی ئاراسته‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ده‌كات كه‌ كارتی‌ ده‌نگدانیان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ته‌نها بایۆمه‌ترییان ئه‌نجام داوه‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كارمه‌ندانی‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ ئه‌وانه‌ی‌ نه‌یانتوانیوه‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ ده‌نگبده‌ن ئه‌مڕۆش ناتوانن به‌شداریی بكه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس به‌شێك له‌هاووڵاتییان كارتی‌ ده‌نگدانیان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی‌ بایۆمه‌تریشییان ئه‌نجام داوه‌، ئه‌وان ترسیان هه‌یه‌ ڕێگه‌یان پێنه‌درێت ئه‌مڕۆ ده‌نگ بده‌ن و له‌بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان كێشه‌یان بۆ دروست بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ڕایگه‌یاند، "هه‌ر هاووڵاتییێک له‌سیستمی‌ بایۆمه‌تری‌ به‌شداریی كردبێت و كارتی‌ ده‌نگدانی‌ بۆ نه‌گه‌ڕابێته‌وه‌، ئه‌وا ده‌توانێت به‌و پسووڵه‌ی‌ تۆماركردنه‌كه‌ی‌ پێیدراوه‌ ده‌نگبدات".

ناوبراو وتیشی‌:"به‌دڵنیاییه‌وه‌ هیچ هاووڵاتییێک ده‌نگی‌ نافه‌وتێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پسووڵه‌ی‌ پێبێت و كارته‌كه‌شی‌ بۆ نه‌گه‌ڕابێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كه‌ به‌شێك له ‌هاووڵاتییان به‌هۆی‌ خاوی‌ له‌به‌ڕێوه‌چونی‌ سیستمی‌ ده‌نگدان و دروستبوونی‌ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكی‌ له‌ئامێره‌كان له‌ده‌نگدان بێبه‌ش كران وتی‌:"ئه‌وانه‌ی‌ له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ ده‌نگ بده‌ن، بۆیان نییه‌ ئه‌مڕۆ له‌ده‌نگدانی‌ گشتی‌ به‌شداری بكه‌ن، چوونكه‌ واده‌ و كاتی‌ خۆیان كۆتایی هاتووه‌".

News Code 14057

Your Comment

You are replying to: .
captcha