داعش هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر بنکه‌ی ده‌نگدان له‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری جه‌له‌ولا و خانقین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شه‌وی ڕابردوو چه‌کدارانی داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر بنکه‌ی ده‌نگدان له‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری جه‌له‌ولا و خانقین و به‌و هۆیه‌وه‌ 6 دانیشتووی ئه‌و گوندانه‌ بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رائید سمكۆ عه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس به‌ خه‌ندانى ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانى داعش به‌ چه‌كى هاوه‌ن چه‌ند گوله‌یێكیان ئاڕاسته‌ى ناوچه‌ى شێخ باوه‌ى نزیک جه‌له‌ولا كرد که‌ به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه‌ گوله‌ هاوه‌نێک به‌ر خانووى هاوڵاتییێک كه‌وتوووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو ژن و پیاوێک له‌ یه‌ک خێزان بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ى جه‌له‌ولا كراون.

رائید سمكۆ باسیشى له‌وه ‌كرد ئامانجى چه‌كدارانى داعش بۆردومانى بنكه‌یێكى ده‌نگدان بوووه‌ له‌ ناوچه‌كه و پێشتریش گرووپه‌ چه‌کداره‌کان هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ دانیشتوووانی ئه‌و ناوچانه‌ کردبوو و داوایان له‌ هاووڵاتییان كرد به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نه‌كه‌ن و هاوكات هه‌ڕه‌شیان بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ لایێکی دیکه‌وه شێخ یه‌عقوب لهێبى به‌ ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاند: شه‌وى هه‌ینى چه‌ند گولـله‌ هاوه‌نێک له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ نراوه‌ به‌ گوندى ئیسڵاحى سه‌ر به ‌ناحیه‌ى جه‌باره و‌ به ‌هۆى ئه‌و هاوه‌نبارانه‌وه‌ سێ که‌س له‌ دانیشتوانى گونده‌که‌ بریندار بوون.

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا ئاشکراشی کرد داعش له‌ نزیک ئه‌و گونده‌ بوونیان هه‌یه‌ و چالاکیشان هه‌بوووه‌ له‌ پێشوودا.

هاوکات عه‌تا مه‌لا ستار فه‌رمانده‌ى فه‌وجى سێى لیواى ١٣٦ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌ ئێن ئاڕ تى ڕاگه‌یاند: شه‌وى هه‌ینى داعش ده‌وروبه‌رى بنکه‌ی ده‌نگدانى گوندى ئاشتوکانى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى جه‌باره‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى خانه‌قینى هاوه‌نباران کردوووه ‌و هیچ زیانێکى گیانى و ماددى لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه‌.

ناوبراو ئاشکراشی کرد له‌ ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌نییه‌وه‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان بۆ پاراستنى بنکه‌که‌کانى ده‌نگدان براون بۆ گونده‌کانى دوروبه‌رى ناحیه‌ى جه‌باره‌ و جێگیر کراون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14043

Your Comment

You are replying to: .
captcha