ئەو ئەنجامانەى لەلایەن حزبەکانەوە بڵاو کراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى ئەنجومەنى کۆمسیارانى عێراق ڕایگەیاند ئەو ژمارانەى لەبارەى ئەنجامى دەنگدانى تایبەتەوە بڵاو کراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید کاکەیى ئەندامى ئەنجومەنى کۆمسیارانى عێراق ڕایگەیاند تا دوای دەنگدانى گشتى ئەنجامى سندووقەکانى دەنگدانى تایبەت ئاشکرا ناکرێن و تا ئێستاش کۆمسیۆن هیچ ئەنجامێکى ئاشکرا نەکردووە.

سەعید کاکەیى وتیشى، ئەو ئەنجامانەى لەلایەن حزبەکانەوە بڵاو کراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە و کۆمسیۆن ڕەتیان دەکاتەوە.

دوێنی پڕۆسەى دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانیى عێراق لە هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق و ٢١ وڵاتى جیهان بەڕێوەچوو، بەڵام بە پێچەوانەوی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنەوە دوای تەواوبوونی پرۆسەکە بەشێک لە لایەنەکان بەبێ ئەوەى سندووقى دەنگدان بکرێتەوە ڕێژەی دەنگەکانیان لە دەنگدانی تایبەت بڵاو کردەوە.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14039

Your Comment

You are replying to: .
captcha