15 سەربازی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئەنجامی چالاکیی پەکەکە لە گردی لێلکانی ناوچەی برادۆست، ١٥ سەربازی تورکیا و کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، پەکەکە، لە هەشت قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای تورکیا لە گردی لێلکانی ناوچەی بەرادۆست.

دوای چالاکییەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چوار جار گردی لێلکانیان بۆردوومان کرد.

سەرچاوە هەرێمییەکان، ڕایانگەیاند: " ئەوەندەی ئەوان بینیویانە، لە چالاکییەکەدا ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و ٧ سەربازی دیکەیش بریندار بوون".

هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە "سوپای تورکیا، تەرمی کوژراوەکانیان لە ناوچەکە گواستووەتەوە".

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14037

Your Comment

You are replying to: .
captcha