ئەردۆغان و پووتین: کشانەوەى ئەمریکا لە بەرنامەى ئەتۆمیی ئێران هەڵە بوو

بەشی ئێران/ کوردی- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆکى ڕووسیا پەیوەندییێکى تەلەفونییان ئەنجام دا و هەردوو لا کشانەوەى ئەمریکایان لە ڕێککەوتنى ئەتۆمیى ئێران بە هەڵە وەسف کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و پووتین، پرسی كشانه‌وەی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێراندا تاوتوێ كرا.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كەدا، بڕیاری ئه‌مریكا دژ به‌ ئێران به‌ هه‌ڵه‌ وه‌سف كرا و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویست بوو رێكاری دیبلۆماسی بگیرێته‌ به‌ر.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، هەردوولا نیگه‌رانیی خۆیان له‌ گرژییه‌كانی ئه‌م دواییەی سووریا ده‌ربڕیووه‌.

هەروەک لە پەیوەندییەکە ئەردۆغان پیرۆزباییی لە پووتین کرد کە لە ماوەى ڕۆژانى پێشوودا بۆ چوارەمین جار وەکوو سەرۆکى ڕووسیا دەستبەکار بوو.

سێ ڕۆژ پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا کشانەوەى وڵاتەکەى لە ڕێککەوتنى ئەتۆمیى ئێران ڕاگەیاند و ئەوەشى وت جارێکى تر سزا دەخەنە سەر ئێران.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 14026

Your Comment

You are replying to: .
captcha