بەپێی هەواڵی کوردپرێس له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و پووتین، پرسی كشانه‌وەی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا تاوتوێ كرا.
له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكەدا، بڕیاری ئه‌مریكا دژ به ئێران به هه‌ڵه وه‌سف كرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه پێویست بوو رێكاری دیبلۆماسی بگیرێته به‌ر.
به پێی زانیارییه‌كان، هەردوولا نیگه‌رانیی خۆیان له گرژییه‌كانی ئه‌م دواییەی سووریا ده‌ربڕیووه.
هەروەک لە پەیوەندییەکە ئەردۆغان پیرۆزباییی لە پووتین کرد کە لە ماوەى ڕۆژانى پێشوودا بۆ چوارەمین جار وەکوو سەرۆکى ڕووسیا دەستبەکار بوو.
سێ ڕۆژ پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا کشانەوەى وڵاتەکەى لە ڕێککەوتنى ئەتۆمیى ئێران ڕاگەیاند و ئەوەشى وت جارێکى تر سزا دەخەنە سەر ئێران.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment