دوو لیوای پێشمەرگە لە سلێمانی هەڵیانكوتایە سەر بنكەیێكی دەنگدان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێک لە هێزەكانی 70ی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەتدا دوو لیوای پێشمەرگە لە سلێمانی هەڵیانكوتاوەتە سەر بنكەی دەنگدانی زەڵێ-ی لە تاسڵوجە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كرد "دوو لیواكەی پێشمەرگە سەرجەم كارمەندانی كۆمسیۆن-یان كردووەتە دەرەوەو بە ئارەزووی خۆیان دەنگیان بە كاندیدانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان داوە".

سەرچاوەكە وتیشی: "لە نزیک هەمان بنكەی دەنگدان فەرماندەیێكی پێشمەرگە بە پێشمەرگەكانی وتووە خۆتان دەزانن دەنگ بە كێ دەدەن".

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە پێشتر وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەروها مەسروور بارزانی فەرماندەی بەشێکی هێزی پێشمەرگەی پارتی جەختیان کردبوو کە هەموو هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایش لە دەنگدانی خۆیاندا ئازادن و هیچ گوشارێک لەسەریاندا نییە و ڕووبەڕووی سەرپێچیکارن دەبنەوە.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14021

Your Comment

You are replying to: .
captcha