بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كرد "دوو لیواكەی پێشمەرگە سەرجەم كارمەندانی كۆمسیۆن-یان كردووەتە دەرەوەو بە ئارەزووی خۆیان دەنگیان بە كاندیدانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان داوە".
سەرچاوەكە وتیشی: "لە نزیک هەمان بنكەی دەنگدان فەرماندەیێكی پێشمەرگە بە پێشمەرگەكانی وتووە خۆتان دەزانن دەنگ بە كێ دەدەن".
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە پێشتر وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەروها مەسروور بارزانی فەرماندەی بەشێکی هێزی پێشمەرگەی پارتی جەختیان کردبوو کە هەموو هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایش لە دەنگدانی خۆیاندا ئازادن و هیچ گوشارێک لەسەریاندا نییە و ڕووبەڕووی سەرپێچیکارن دەبنەوە.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment