بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا، زیادی دەکات سەرۆک کۆماری تورکیا بەرنامەکانی ئەمریکا لە وڵاتی سووریا دەباتە پێشەوە.
بەشار ئەسەد لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی یۆنانیی "ئاکاتی مرینی"دا ئاماژەی بە هێرشە سەربازییەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچەی کوردنشینی عەفرین دا و وتی: بەر لە هەموو شتێک ئەو هەوڵە دەستدرێژی بوو. بوونی تەنانەت یەک سەربازی تورکیا لە خاکی سووریا داگیرکەرییە. ئەوە بەو مانایە نییە کە ئێمە خەڵکی تورکیا بە دوژمنی خۆمان دەزانین. چەند ڕۆژ پێش ئێستا لێژنەیێکی سیاسی لە تورکیاوە سەدانی ئئێمەیان کرد ئێمە دەبێت حەسێبی ئەردۆغان لە تورکەکان جودا بکەینەوە. ئەردۆغان سەر بە «اخوان المسلمین»ە. ڕەنگە ئەندامی ڕێکخراوەکە نەبێت بەڵام ئایدۆلۆژیای ئەو لەو ڕێگەدایە و من پێی دەڵێم ئایدۆلۆژیای ڕەش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment