به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتی دیاریکراو بۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق بۆ هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته له ئۆسترالیا دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه کۆتایی پێهات.
پاش کۆتایی هاتنی کاتی ده‌نگدان له ئۆسترالیا نوێنه‌رانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق سه‌نته‌ره‌کانی تایبه‌تی ده‌نگدانیان داخست و سندۆقه‌کانی ده‌نگدانیان پڵمپ کردوووه تاکوو پڕۆسه‌ی ژماردنی ده‌نگ ده‌ستپێبکه‌ن.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که سه‌نته‌ری ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق له شاره جۆربه‌جۆره‌کانی ئۆسترالیا له سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) به کاتی ناوچه‌یی درگاکانی خۆیان به ڕووی ده‌نگده‌ران کردۆته‌وه و به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاکان، شاهیدی به‌شداریی به‌ربڵاوی هاووڵاتییانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته بوون.
سه‌رچاوه: "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment