بازنه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ 6 پارێزگای تورکیا کرانه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بازنه‌کانی ده‌نگدان له‌ 6 پارێزگای تورکیا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ ڕووی هاووڵاتییانی عێراقیدا کرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ تورکیا به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکردوووه‌ و تێیدا ڕای‌گه‌یاند بازنه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ 6 پارێزگای تورکیا به‌ ڕووی هاووڵاتییه‌ عێراقییه‌کاندا کراوه‌ته‌وه‌ و کاژمێر 6ی ئێواره‌ به‌ کاتی ناوچه‌که‌ بازنه‌کان داده‌خرێن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ فه‌رمی ده‌ستی‌پێکرد و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌ 21 وڵاتی جیهان به‌ تایبه‌ت نیووزیله‌ند، ئوسترالیا، ئێران و ئیمارات بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ واتا 10 و 11ی ئایار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌رچاوه‌: "عین العراق نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14006

Your Comment

You are replying to: .
captcha