91 ئه‌فسه‌ری هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن

به‌شی تورکیا- دژه‌ تیرۆری تورکیا له‌ سه‌ر فه‌رمانی داواکاری جمهووریی تورکیا له‌ شاری ئیزمیر هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیرکردنی 91 ئه‌فسه‌ری هێزی ئاسمانی تورکیای ڕاپه‌ڕاند ئه‌وه‌ش به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی گرتن به‌ گوله‌نیسته‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ سه‌ر کووده‌تا بێ ئاکامه‌ی 15ی جووڵای 2016 تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام قۆڵبه‌ست کردن و پاکتاوی به‌رفراوان له‌ نێو پێکهاته‌ی حکوومی و سه‌ربازیی تورکیا هێشتاکه‌ به‌رده‌وامه‌ و دوایین نموونه‌شی ده‌ستگیرکرانی 91 ئه‌فسه‌ری هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیایه‌ که‌ له‌ لایه‌ن دژه‌ تیرۆره‌وه‌ و له‌ سه‌ر فه‌رمانی داواکاری جمهووریی شاری ئیزمیر ئه‌نجام دراوه‌ و تۆمه‌ته‌که‌شیان ئه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندییان به‌جه‌ماعه‌تی گوله‌نه‌وه‌ کردوووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کان پۆلیسی دژه‌ تیرۆری تورکیا هاوکات له‌ 15 پارێزگادا که‌ سه‌نته‌ره‌که‌ی ئیزمیره‌ هێرشیان کرد و 91 ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14005

Your Comment

You are replying to: .
captcha