سیاسەتی ڕووسیا بە زەرەری کوردی تورکیا و سووریا دەشکێتەوە

بەشی دیمانە/ جیهان- دوکتور مارگریتا کونایف توێژەری سەنتەری توێژینەوەی ستراتژیکی فلێچەر لە دیمانەیێکی کوردپرێسدا وتوویەتی ڕووسیا حەز بە مانەوەی حکوومەتی بەشار ئەسەد دەکات و هاوکات هەوڵیش دەدات پێوەندیی لەگەڵ تورکیا باش بێت هەر بۆیەش ئەو شیوازی سیاسەت کردنە زەرەر لە کوردی تورکیا و سووریا دەدات.

ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس هەوڵ دەدات سیاسەت و هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرانبەر بە پرسی کورد شەن و کەو بکات و بەو مەبەستەش گفتوگۆی لەگەڵ خاوەن بیران و چاودێرانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کردووە. ئەم جارەشیان کوردپرێس دیمانەیێکی لەگەڵ دوکتور مارگریتا کونایف کردووە کە توێژەرێکی سەنتەری توێژینەوەی ستراتژیکی فلیچەرە و ئەو سەنتەرەش سەر بە زانکۆی "تۆفت"ی فەڕەنسایە. کوردپرێس لەم دیمانەیەدا سەبارەت بە هەڵوێستی دوو زلهێزی ناوچەکە بەرانبەر بە کورد پریاری لە خاتوو مارگریتا کردووە و زوبدەی وڵامەکەی ئەو خاوەن بیرە سیاسییە ئەوە بوو کە ئەمریکا و ڕووسیا بەرژەوەندیی دژبەیەکیان لە ناوچەکەدا هەیە و ڕووسیا حەز بە مانەوەی ئەسەد دەکات بەڵام هاوکات دەیهەوێت پێوەندیی لەگەڵ تورکیاش باش بێت.

ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا بەرانبەر بە کوردی ناوچەکە دەڵێت: ئەمریکا لە ئەساسدا لە میانی شەڕی داعشدا کورد دەبینێت و لە قەبارەیێکی بچووکتریشدا ئەو پرسە بە بەشێک دەزانێت بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییەکانی خۆی ئەوەش لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکڕیز و یەکپارچەدا.

ئەو توێژەرەی قۆناغی سەروو دوکتورای زانکۆی توفتی فەڕەنسا بڕوای وایە ئەمریکا ناچارە باڵانسی پێوەندیی نێوان خۆی و تورکیا و پێوەندیی خۆی لەگەڵ کوردی سووریا بپارێزێت چوونکە تورکیا وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانی ئەمریکایە.

ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی ڕووسیا بەرانبەر بە کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش بە کوردپرێسی وتووە: ڕووسیا حەز بە مانەوەی حکوومەتی ئێستای سووریا دەکات و هاوکات هەوڵیش دەدات پێوەندیی لەگەڵ تورکیا باش بێت هەر بۆیەش ئەو شیوازی سیاسەت کردنە لێکەوتەی خراپی بۆ کورد دەبێت و زەرەر لە کوردی تورکیا و سووریا دەدات.

News Code 14001

Your Comment

You are replying to: .
captcha