مالیکی: دوای هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌بینه‌ هاوپه‌یمان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد: پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌نجامه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عه‌بادی لێك ده‌ده‌ن‌ و ده‌بنه‌ هاوپه‌یمان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مالیكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكدا ڕای‌گه‌یاند: "حیزبی ده‌عوه‌ بڕیاری داوه‌ پاش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی هه‌ر دوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا‌ و نه‌سر تێكه‌ڵ بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ش په‌یماننامه‌یێک واژۆ كراوه‌، هیوام وایه‌ جێبه‌جێ بكرێت".

پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕه‌تی كرده‌وه‌ پاش هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی مالیكی هاوپه‌یمانی ببه‌ستن ‌و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیی پێكبهێنن، چونكه‌ به ‌بۆچوونی عه‌بادی "ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ بۆ دروست كردنی قه‌واره‌یێكی گه‌وره‌ له ‌په‌رله‌مان، دژی ئیراده‌ی ده‌نگده‌رانی عێراقه‌".

به‌ وته‌ی نووری مالیكی، تێكه‌ڵ كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ر دوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ‌و هاوپه‌یمانیی نه‌سر، ناكاته‌ ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووش دیاری كرابێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13995

Your Comment

You are replying to: .
captcha