ئەردۆغان لەگەڵ بەربژێری جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار کۆ بووەوە

به‌شی تورکیا- سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان پێشوازی لە بەربژێری جەهەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار موحەڕەم ئینجە کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان پێشوازی لە بەربژێری جەهەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار موحەڕەم ئینجە کرد.

کۆبوونەوەکە کە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار دوور لە چاوی میدیاکاران بەڕێوە چوو نزیکەی ٤٠ خولەکی خایاند.

لە کۆبوونەوەکە هەر دوو بریکاری فڕاکسیۆنی جەهەپە موستەفا ئەلیتاش و ئەنگین ئاڵتای ئامادە بوون.

ئینجە لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان دوای کۆبوونەوەکە گوتی: "هیوای سەرکه‌وتن بۆ بەڕێز سەرۆکی گشتی و ئاک پارتی دەخوازین. گفتوگۆمان کرد و دەردەدڵمان کرد".

بە هەمان شێوە موستەفا ئەلیتاش گوتی: "گفوگۆیێکی باش بوو هەر دوولا هیوای سەرکەوتنیان بۆ یەکتر خواست".

لە بارەی لێدوانی ئینجە کە بۆ رۆژنامەنووسان گوتبووی: "دەردەدڵمان کرد"، ئەلیتاش گوتی: "بەڵی گفتوگۆیێکی زۆر باش بوو".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13993

Your Comment

You are replying to: .
captcha