به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه کوردییه‌کانی سووریا له ساڵی 2014 که داعش هێرشی کرده سه‌ر ناوچه کوردنشینه‌کانی باکووری سووریا به پاڵپشتیی هاوپه‌یمانیی دژه داعش ده‌ستیان دایه داگیرکردنی ناوچه‌کانی باکوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته و کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌کدارانی داعشی. له ڕه‌وتی ئۆپه‌راسیۆنی کورده‌کانی سووریا دژی داعش که دوایین قۆناغی ئه‌وه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی‌پێکردوووه سه‌دها چه‌کداری ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌یان موحاکمه کردوووه.
هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس له ڕاپۆرتێکدا ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگه‌ی موحاکمه کردنی ئه‌ندامانی داعش له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریای لێکداوه‌ته‌وه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش له‌و دادگه‌یه‌دا که نه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و نه ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه به فه‌رمی نه‌ناسراون، سزای مه‌رگیان بۆ ده‌رناکرێت. ئه‌وانه‌ی که له کوشتنی خه‌ڵکدا ده‌ستیان هه‌یه سزای توند ده‌درێن و ئه‌وه‌ش 20 ساڵ زیندانه. ئه‌وانه‌ی که له ماوه‌ی زیندانی بوونیاندا ڕه‌فتارێکی باشیان بوووه ماوه‌یێکی که‌متر زیندانی ده‌کرێن و هه‌ندێکیشیان ئازاد ده‌کرێن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ، کورده‌کان جگه له ئه‌ندامانی داعشی وڵاتانی عێراق و سووریا، ژماره‌یێکی زۆر له ئه‌ندامانی بیانی ئه‌و گرووپه‌یانیش ده‌ستگیر کردوووه به‌ڵام هیچ یه‌ک له وڵاتانی بیانی نایانه‌وێت بگه‌ڕنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان. کورده‌کان هه‌روه‌ها 2000 ژن و منداڵی سه‌ر به گرووپی داعشیان له گرتووخانه‌دا ڕاگرتوووه.
به‌رپرسانی کوردی سووریا له ساڵی 2015 موحاکمه‌ی ئه‌ندامانی داعشیان ده‌ست‌پێکردوووه. زۆربه‌ی ئه‌و دادگایانه له شاری قامیشڵی به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌و ماوه‌یه‌دا 1500 ئه‌ندامی داعش دادگه‌یی کراون و له‌و ڕێژه‌یه 146 که‌س سزای توند که 20 ساڵ زیندانه سزا دراون و 133 که‌سیش ئازاد کراون. موحاکمه‌ی ئه‌ندامانی داعش له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 و به لاوازبوونی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه توندتر بۆته‌وه. له ساڵی 2017 ژماره‌ی 674 ئه‌ندامی داعش سزا دراون. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینی دادگه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان له سووریا دۆسیه‌ی 225 ئه‌ندامی داعشیان تاوتوێ کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment