به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میشێل ڕۆتز وه‌زیری کاروباری ئه‌ورووپیی ئه‌ڵمانیا به یاوه‌ریی مارتین ئه‌ردمان باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له تورکیا و ژماره‌یێک که‌سایه‌تیی دیکه له ناوه‌ندی IPی پارت له‌گه‌ڵ مێراڵ ئاکشنه‌ر سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه کۆ بوونه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆتز ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: دیموکراسی فاکته‌رێکی سه‌ره‌کییه بۆ وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو و نکۆڵی له‌سه‌ر ناکرێت. هیوادارم له تورکیاش هه‌ڵبژاردن له که‌شێکی دیموکراتیکدا به‌ڕێوه بچێت. دیموکراتیزه بوونی تورکیا و سه‌روه‌ریی یاسا له‌و وڵاته هه‌ر له که‌شێکی وا دروست ده‌بێت.
وه‌زیری کاروباری ئه‌ورووپیی ئه‌ڵمانیا هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ IPی پارت له هه‌ڵبژاردنی تورکیا ده‌خوازێت و ئاماژه به گرینگیی پرسی کورده‌کانی تورکیا ده‌دات و ده‌شڵێت: له نزیکه‌وه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تورکیا پێوشوێنگری ده‌که‌ین. فیکری ئێمه له‌باره‌ی خه‌ڵکی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا که هه‌ڵبژاردن له نێوان پارتی داد و گه‌شه و پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌ڕێوه ده‌به‌ن ئه‌وه‌یه که له‌و هه‌ڵبژاردنه پشتیوانی له حیزبه‌که‌یان ده‌که‌ن.
لای خۆیه‌وه مێراڵ ئاکشنه‌ر سه‌رۆکی IPی پارتی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌و گوشار و کاره دژه‌دیموکراتیکه‌ی که ئه‌نجام دراوه بوێرانه به ڕێگاکه‌مان درێژه ده‌ده‌ین و ئه‌و هێز و بوێرییه له گه‌له‌که‌مان وه‌رده‌گرین. سه‌رده‌مێک تێده‌په‌ڕێنین که ماف له وڵاته‌که‌مان سه‌ندراوه‌ته‌وه. IPی پارت پشتیوانی له سه‌روه‌ریی یاسا و دیموکراسی ده‌کات و بۆته هیوا بۆ خه‌ڵکی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا. گه‌لی تورکیا باوه‌ڕیان هه‌یه که ئێمه پرسی کورده‌کان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین. هیچ که‌س بچووکترین گومانێکی نه‌بێت که به دوای 24ی جوون به شێوه‌ی دۆستانه ده‌ژین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment