پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌کێتی حه‌ز به‌ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ مه‌سڵه‌حه‌تی کورده‌کان له‌وه‌دایه‌ که‌ به‌ ئیئتیلافێک له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق به‌شداری بکه‌ن و ده‌ڵێت: پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌کێتی حه‌ز به‌ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی به‌ هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: چوونی کورد بۆ په‌رله‌مانی به‌غدا به‌ چه‌ندین لیستی جۆراوجۆره‌وه‌ ڕۆڵی ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به‌ پۆست و هه‌ڤیازیی زیاتر لاواز ده‌کات و مه‌سڵه‌حه‌تی کورده‌کان له‌وه‌دایه‌ که‌ به‌ یه‌ک ئیئتیلافه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق به‌شداری بکه‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ ئێستا یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان حه‌ز به‌ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارتی پاش هه‌ڵبژاردن ده‌کات و ده‌شڵێت: دوو لیستی گه‌وره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانن فراکسیۆنێکی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی له‌ داهاتوو پێک بهێنن و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دیکه‌ی حیزبه‌ کوردستانییه‌کانیش ته‌ڤلی ئه‌و فراکسیۆنه‌ بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13964

Your Comment

You are replying to: .
captcha