بڕیارەکەی ترەمپ دووپات کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی مێژوویییه‌ به‌رانبه‌ر به‌ ئێران

به‌شی وتار/ کوردی- پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ ئێستا پرسیارێکی سه‌ره‌کی ماوه‌ته‌وه‌ که‌ ئایا ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌ی واژۆکاری په‌یماننامه‌که‌وه‌ پارێزگاری لێ ده‌کرێت یان به‌ ته‌واوه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌؟ وتارێکی گۆڤاری ئه‌تله‌نتیک وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

کوردپرێس- پاش ده‌ستبه‌کاربوونی جان بۆلتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریکا و مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ زۆرتر بوو. ئه‌و دوو که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ ده‌یانه‌وێت ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ له‌ ناو به‌رن و پشتگیری له‌ ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکه‌ن و به‌ گشتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ڕووبه‌ڕووی ئێران بوونه‌ته‌وه‌ هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ڕه‌فتاره‌ش دیارده‌یێکی نوێ نییه‌ و ئه‌مریکا پێشتریش هه‌مان کرده‌ی بوووه‌.

ئێستا پێده‌چێت تره‌مپ هه‌ڵوێستی ئه‌ورووپییه‌کان بقۆزێته‌وه‌ و پاش ده‌رکردنی بڕیاری کشانه‌وه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی سزا ئابوورییه‌کان به‌ ئاستێکی زیاتره‌وه‌ ده‌ست پێبکاته‌وه‌. پێش بڕیاره‌که‌ی تره‌مپیش پێده‌چوو ئه‌ورووپییه‌کان کۆده‌نگ نه‌بن له‌سه‌ر گۆڕینێکی ڕیشه‌یی له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌دا هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و ستراتێژییه‌ی ئه‌ورووپا زه‌مینه ‌خۆش کردن بوووه‌ بۆ شکاندنی ڕێککه‌وتنه‌که‌.

ئێستا پرسیار ئه‌مه‌یه‌ چی ڕوو ده‌دات؟ ڕائوول مارک گرشت ڕه‌خنه‌گرێکی به‌رجه‌سته‌ی ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران له‌ واشنتۆن پۆست نووسیبووی: تا ئه‌و کاته‌ی ئێران جووڵه‌یێک نه‌کات و ده‌ست به‌ پیتاندنی ئۆرانیۆم نه‌کاته‌وه‌ پێویست ناکات هه‌راسان بین.

پێده‌چێت پاش کشانه‌وه‌که‌ی واشنتۆن ڕێککه‌وتنه‌که‌ له‌ نێوان ئێران و پێنج وڵاتی دیکه‌ی واژۆکاری ڕێککه‌وتنه‌که‌دا بمێنێته‌وه‌ بۆ نموونه‌ سیناریۆیێک ئه‌وه‌یه‌ تره‌مپ سزاکانی دژ به‌ ئێران ده‌ست پێبکاته‌وه‌ به‌ڵام ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنه‌که‌ ئێهمال بکات و هه‌ندێک چاوپۆشی له‌و کۆمپانیا ئه‌ورووپیانه‌ بکات که‌ بۆ ڕێککه‌وتنی نوێی خۆیان حه‌ز به‌ هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بیهه‌وێت ئه‌و کۆمپانیایانه‌ سزا بدات که‌ له‌گه‌ڵ ئێران بازرگانیی نه‌وت ده‌که‌ن چیتر به‌ ده‌گمه‌ن ڕێک ده‌که‌وێت که‌ کۆمپانیایێکی ئه‌ورووپی له‌ ئێران سه‌رمایه‌دانه‌ری بکات به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین ئێران ئه‌وه‌ی پێ قبووڵ ناکرێت که‌ به‌ بێ هیچ مه‌رجێک په‌یڕه‌وی ڕێککه‌وتنه‌که‌ بێت و هیچ سوود و به‌رژه‌وه‌ندییێکیشی تێدا نه‌بێت.

مه‌ترسیی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ وڵاتی چین و ته‌نانه‌ت ژماره‌یێک له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپاش ئاوڕ له‌ سزاکان نه‌ده‌نه‌وه‌ و به‌رده‌وام بن له‌ کڕینی نه‌وت له‌ وڵاتی ئێران. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تره‌مپ سوور بێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی خێرای سزاکان دیسان هه‌مان دووڕێیانی نادیاری قبووڵ کردن به‌ بێ گۆڕان یان ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ هه‌یه‌.

له‌ ئه‌نجامدا به‌ گوێره‌ی ڕای زۆرینه‌ی چاودێرانی سیاسی بابه‌ته‌که‌ ته‌رکیزی کردوووه‌ته‌ سه‌ر ڕووخاندن و گۆڕینی سیسته‌می حوکمڕانی که‌ زۆرینه‌ی ئه‌و تاک و وڵاتانه‌ی په‌ره‌ به‌ بڵێسه‌دار کردنی ئاگری شه‌ڕ ده‌که‌ن ئه‌و بژارده‌یه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو دیاره‌ مه‌به‌ستیش چاره‌ کردنی کێشه‌ی ئه‌تۆمی یان دابین کردنی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نییه‌. وتاره‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئه‌و پرسیاره‌ ده‌خاته‌ ڕوو که‌ ئه‌مریکا به‌ چ پلانێکه‌وه‌ ده‌یهه‌وێت سیسته‌می حوکمڕانی له‌ ئێران بگۆڕێت؟ ئایا پاش کشانه‌وه‌ له‌ ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ پڕۆسه‌ی چاودێری به‌ سه‌ر چالاکیی ئه‌تۆمیی ئێران ڕاناگیرێت؟ ئایا پێداگرییه‌که‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر گۆڕینی سیسته‌می حوکمڕانیی ئێران نابێته‌هۆی پشێوه‌ و ئاژاوه‌گێڕی و پێکدادان؟

وتاره‌که‌ی ڕائوول مارک گرشت پشتگیریی ئه‌مریکای کردوووه‌ به‌ڵام ئه‌و چه‌شنه‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌ پێشتریش ئه‌مریکای به‌ره‌وڕووی کێشه‌ی جیدی کردوووه‌ته‌وه‌. من به‌گومانم له‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت پلان بۆ گۆڕینی سیسته‌می حوکمڕانی له‌ ئێران جێبه‌جێ بکات و نیگه‌رانیشم له‌وه‌ی ستراتێژی و تێڕوانین و پێشنیازی سیاسه‌تکار و تاکه‌ شه‌ڕخوازه‌کان دۆخه‌که‌ ئاڵۆزتر بکات. من چه‌ندین جار دووپاتم کردوووه‌ته‌وه‌ ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ له‌گه‌ڵ ئێران زۆر ئارمانجییانه‌یه‌. وه‌بیرمان دێت که‌ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی جۆرج بووش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وکات که‌ کالین پاڤڵ بوو پێداگر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنێکی نائه‌تۆمی له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور واژۆ بکرێت به‌ڵام بۆڵتۆن دژ به‌و هه‌ڵوێسته‌ بوو که‌چی ئێستا پاش 15 ساڵ کیم جوونگ ئوون که‌ چه‌ک و مووشه‌کی دوورمه‌ودا و ئه‌تۆمی هه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ ته‌شه‌بوزه‌وه‌ دانووستان له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌کات. ئایا ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی تره‌مپ له‌ ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌شدا دووپات کردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌ی مێژوویی نییه‌ به‌رانبه‌ر به‌ ئێران؟

سه‌رچاوه‌: گۆڤاری ئه‌تله‌نتیک

وه‌رگێڕان: به‌شی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13959

Your Comment

You are replying to: .
captcha