به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوکتۆر سائیب موده‌رسی له‌وباره‌وه ڕایده‌گه‌یێنێت: سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی گوڵان دوو پاس له یه‌کیان دا که 6 که‌س له شوێنی ڕووداوه‌که گیانیان له‌ده‌ست دا و یه‌کی دیکه‌ش له نه‌خۆشخانه‌دا گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات به گشتی 24 موسافیری ئه‌و پاسانه بریندار بوون و ده‌شڵێت: 20 بریندار له نه‌خۆشخانه‌ی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا خه‌وێندران و 4 برینداری دیکه‌ش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی کرماشان کراون.
موده‌ڕسی ڕاشیگه‌یاند: ژنێکی دووگیانیش یه‌کێک له بریندارانی ئه‌و ڕووداوه بوو که به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی به‌شی سکومای نه‌خۆشخانه‌ی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا کرا.
ناوبراو ڕایده‌گه‌یێنێت: تاکوو ئێستا پۆلیسی ڕێگاوبانی کرماشان هۆکاری ئه‌و ڕووداوه‌ی ڕانهگهیاندوووه.
شایانی باسه؛ پارێزگای کرماشان به گشتی زیاتر له 8 هه‌زار کیلۆمه‌تر ڕێگای سه‌ره‌کی، لاته‌کی و گوندی هه‌یه و میحوه‌ری حومه‌یل بۆ ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا ڕێگای پێوه‌ندیی پارێزگای کرماشان له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی ئیلام، خووزستان و لوڕستانه و به‌شێک له میحوه‌ره پڕئاموشۆکان دێته ئه‌ژمار و هه‌ڵکه‌وتوو له 60 کیلۆمه‌تریی ڕۆژئاوای کرماشاندایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment