بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى، وتى ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی چوارەمین خولی پەرلەمانی عێراق، کاتی بڕیاردانە لەبارەی چۆنییەتی پێوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق.
ناوبراو وتیشی: "به‌هۆى كۆمه‌ڵێک هۆكاره‌وه، به‌هۆى ده‌ستووره‌وه، به‌هۆى ئه‌و وه‌زعه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌تى له‌ناو قه‌واره‌ى عێراق-دا، به تایبه‌تیش به‌هۆى ئه‌م رووداوانه‌ى دوایى كه بووه هۆى له‌ده‌ست دانى كۆمه‌ڵێک ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌ى هه‌رێمى كوردستان، زۆر له كێشه‌كانى ئێمه له به‌غدا یه‌كلایى ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها بەرهەم ساڵح جه‌ختی كرده‌وه " به‌ڕاستى به‌غدا ئه‌مڕۆ سه‌نگه‌رى هه‌ره پێشه‌وه‌ى به‌رگری كردنه له مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌چن له به‌غدا نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵک ده‌كه‌ن ده‌بێت خه‌ڵكێک بن، راستگۆیانه نوێنه‌رایه‌تىی خه‌ڵک بكه‌ن نه‌ک به‌رژوه‌ندى حزب و خزم، نه‌ک بڕۆن بۆ به‌غدا به سه‌فقه‌ى ژێربه‌ژێر و گوماناوى ئاینده‌ى ئه‌م وڵاته دووباره دووچارى قه‌یران و گیروگرفت بكه‌ن".
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى زیادی کرد: " ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌تایبه‌ت له دواى ئه‌م رووداوانه‌ى كوردستان، پێویستى به خه‌ڵكى بوێر و ئازا و راستگۆیه، پێویستى به خه‌ڵكێكه بتوانێت رووبه‌ڕووى ئه‌و ئاسته‌نگ و ته‌گه‌رانه ببێته‌وه له به‌غدا كه ده‌یانه‌وێت قه‌واره‌ى سیاسى و ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان، بنكۆڵ بكه‌ن پێویستى به خه‌ڵكانێكه له‌گه‌ڵ لایه‌نه دۆسته‌كانى عێراق-دا هاوپه‌یمانى دروست پێكبهێنێت، بۆ به‌رگریكردن له خه‌ڵكى كوردستان".
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سه‌ره‌تاى نه‌هامه‌تییه‌كانى ئه‌مڕۆى كوردستان بێباكى بوو له جۆرى به‌ڕێوه‌بردنى په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئێمه ناڵێین به‌غدا بێ خه‌تایه له‌م دۆخه، بێگومان كۆمه‌ڵێک خه‌ڵكى شۆڤێنى و لایه‌نى شۆڤێنى له به‌غدا هه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت كورد بگه‌ڕێننه‌وه قۆناغى پاشكۆ بوون و زه‌لیل كردن".
بەرهەم ساڵح روونی كرده‌وه "ده‌یانه‌وێت ده‌ست كه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌باربه‌رن، ده‌یانه‌وێت قه‌واره‌ى یاسایی و مافه ده‌ستورییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان فه‌رامۆش بكه‌ن، ئه‌مه پێویستى به رووبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌یه، به‌ڵام بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت، به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى ئێمه به‌رژەوه‌ندى ئه‌منى و سیاسى ئێمه په‌یوه‌ستى رووداوه‌كانى به‌غدایه".
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment