کوردپرێس- ڕۆژی شه‌ممه 22ی گوڵان/ 12ی ئایار هه‌ڵبژاردنی چواره‌مین خولی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و ڕکابه‌ریی هه‌ڵبژاردن له نێوان لایه‌نه جۆراوجۆره‌کان له‌و وڵاته زیاتر بۆته‌وه.
هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس له درێژه‌ی زنجیره گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی، سه‌رکرده و به‌ربژێری حیزبه بهشداربوووهکان له هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن به‌هرام ئه‌ندامی نووسینگه‌ی سیاسیی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامی لیستی نیشتمان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له که‌رکووک ئه‌نجام داوه.
پاش جیابوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووهه‌می جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌و حیزبه، حیزبی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه دامه‌زرا و له‌گه‌ڵ دوو حیزبی کۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوپهیمانییێکیان له‌ژێر ناوی لیستی نیشتمان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان عێراق له که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان پێکهێنا.
ده‌قی دیمانه‌که له خواره‌وه بخوێنه‌ره‌وه:
کوردپرێس: پاش مه‌سه‌له‌ی که‌رکووک هه‌ندێک تۆمه‌ت خرایه پاڵ یه‌کێتی ئێستا ئێوه وه‌کوو لیستی نیشتیمانی ده‌توانن ڕکابه‌ریی یه‌کێتی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کورسییه‌کانی یه‌کێتی به قازانجی ئێوه که‌م ببێته‌وه یان ئێوه وه‌کوو حیزبێکی تازه کورسیی لایهنیتر بۆ خۆتان ببه‌نه‌وه؟
حه‌سه‌ن به‌هرام: دیاره ئێمه حیزب نین به‌ڵکوو وه‌کوو جووڵانهوهیێکی سیاسیی مه‌ده‌نی کار ده‌که‌ین و هێشتاکه وه‌کوو حیزب دروست نه‌بووین و هاوکات له‌گه‌ڵ دروست بوونمان له ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقین. له‌و بنه‌مایانه‌ی ئێمه بڕوامان پێیانه خۆمان به به‌دیل و ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤی که‌س نازانین و خۆیشمان به ڕکابه‌ری که‌س نازانین. هێزێکین به قیاده‌یێکی نوێ و مه‌شرووعێکی سیاسیی نوێوه هاتووینه‌ته مه‌یدان و ده‌مانه‌وێت ئێمه‌ش ئه‌سپی خۆمان تاو بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باری لاری ناوچه‌که ڕاست بکه‌ینه‌وه و هاوشانی هێزه سیاسییهکانیتر دۆخی ئیداری و سیاسی و ئه‌و هه‌موو شکستانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا له ڕووی ئیداری و کارگێڕی و سیاسی و سه‌ربازییه‌وه دوچاری هه‌رێمی کوردستان بوووه ڕاست بکه‌ینه‌وه. له نێوان دوو که‌واندا ئێمه خۆمان به بچووک نازانین و به‌و پڕۆژه‌یه‌ی که هه‌مانه و ئه‌و کاره سه‌ره‌کییه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌م حیزبه ده‌کات پێمانوایه له ئاینده‌یێکی نزیکدا ده‌بینه هێزێکی سه‌ره‌کی و هێزێکی پۆپۆلیستی شه‌ڕفرۆش و جوێنفرۆش نین به‌ڵکوو پێمان وایه دیفاکتۆیه یه‌کێتیش هه‌یه و پارتیش هه‌یه و گۆڕانیش هه‌یه و قهبارهکانیتریش هه‌ن و ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌موویان مامه‌ڵه بکه‌ین به‌ڵام ئێمه ڕێگه به هیچ مه‌شرووع و پڕۆژه‌یێکی شکستخواردوو بۆ هیچ هێزێکی سیاسی ناده‌ین و هه‌ر ڕێککه‌وتنێکیش له ئاینده‌دا بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت بکرێت ده‌بێت مهلامح و بنه‌ماکانی ئێمه بۆ ڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌م باره لاره بێت بۆیه ئێمه خۆشه‌ویستیمان بۆ کوردستان هه‌یه و هاتووین بۆ باشتر کردنی دۆخی کوردستان و بۆ ئه‌وه‌ی کورد وته‌نی ئه‌وه‌ی نه‌چوووه بچێت و دۆخه‌که‌ی هه‌رێم بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخی جاران. سه‌باره‌ت به یه‌کێتیش خۆتان ده‌زانن له خودی کاک به‌رهه‌مه‌وه تا کهسانیتریش که ئێستا له قیاده‌ی ئه‌و هێزه تازه‌یه‌ی په‌روه‌رده‌ی ناو مهدرسهکهی یه‌کێتی و مام جه‌لالین و مێژوو و شه‌هیدانی یه‌کێتی به موڵکی خۆمان ده‌زانین. ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌و سیسته‌مه شکستخواردوووه و بڕیاری تاکڕه‌وانه هه‌بوووه له‌سه‌ر چاره‌نووسی یه‌کێتی و چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له. ئه‌گینا له ئێستاشدا به تایبه‌تی له که‌رکووک که سێ جار که دوکتۆر به‌رهه‌م سه‌ردانی کردوووه هه‌ر سێ جاره‌که به جوانی وه‌سفی چاکه‌ی مام جه‌لالی داوه‌ته‌وه.
کوردپرێس: ستراتێژیی لیستی نیشتیمانی که پێکهاتوووه له سێ ڕه‌وتی حیزبی له باری سیاسی و ئابوورییه‌وه بۆ که‌رکووک چییه؟
حه‌سه‌ن به‌هرام: ئێمه ئیش له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌ما ده‌که‌ین. پێمانوایه ده‌بێ که‌رکووک بگه‌ڕێته‌وه بۆ که‌رکووکییه‌کان. ئیتر که‌س نه‌یێت له سلێمانی، دهۆک یان هه‌ولێره‌وه حوکمی که‌رکووک بکات. دووهه‌م ئه‌وه‌ی پێمانوایه له که‌رکووک پێکه‌وه‌ژیان به‌ردی بناغه بێت یه‌عنی له ساڵی 21وه تا ئێستا نه عه‌ره‌ب هێشتوویه‌تی کورد ته‌واو بکات نه تورکمان و نه خودی کوردیش بۆیه مه‌حکوومین به‌وه‌ی جارێکی‌تر پڕۆسه‌ی پێکه‌وه‌ژیان بنیات بنێینه‌وه. خاڵی سێهه‌م ئه‌وه‌یه: ده‌ستوورێک هه‌یه که سه‌رکرده‌کانی کورد دایانڕشتۆته‌وه بۆیه ده‌بێت په‌نا ببه‌ینه ئه‌و ده‌ستووره و ڕوو بکه‌ینه سازان و ڕێککه‌وتن له مه‌یدانی پێکهێنانی حکوومه‌تدا هه‌روه‌هاش پاراستن و دروست کردنی دیپلۆماسییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان که کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕ له عێراقدا. کۆی ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک بنه‌مای شه‌راکه‌ت و هاوبه‌شییه له‌گه‌ڵ پێکهاتهکانیتر و حکوومه‌تی عێراق. بڕوامان وایه نه‌مانی حوکمڕانیی حیزب و خزم و ده‌ستبڕینی ده‌سته‌کانی گه‌نده‌ڵی و له هه‌ده‌ر نه‌دانی نه‌وتی که‌رکووک و ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی پێکه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورکمان و کریستییان، په‌نا بردن بۆ ده‌ستوور و خه‌رج کردن سروه‌ت و سامانی که‌رکووکییه‌کان بۆ که‌رکووکییه‌کان نه‌ک بۆ شاره‌کانیتر کۆمه‌ڵێک بنه‌مان که ئێمه ئیشی له‌سه‌ر ده‌که‌ین. شتێک نییه لای ئێمه که‌نسڵ کردنی ئه‌و هێز یان ئه‌م هێز بێت به‌ڵکوو به هاوکاریی حیزبه‌کان کار ده‌که‌ین به‌ڵام ئێمه بنه‌مامان هه‌یه. ئێمه دژ به‌وه‌ین که که‌سێک بڵێت عه‌ره‌ب ئیباده ده‌که‌م یان تورکمان ئیباده ده‌که‌م. ئێمه دژی ئه‌وه‌ین ناحه‌ز ده‌ست بگرێت به سه‌ر نه‌وتدا. ئێمه دژی ئه‌وه‌ین دوو په‌روه‌رده‌ی کوردی لێره هه‌بێت و دوو ئاسایشی کوردی لێره هه‌بێت بۆیه نابێت هێزی حیزبی ته‌حه‌کوم بکات به‌ڵکوو ده‌بێت نه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی کورد پشکی هه‌بێت بۆیه ئێمه گه‌شبینین به‌و بنه‌مایانه‌ی خۆمان له که‌رکووک و دڵنیام دۆخی ئه‌م ناوچانه‌ش وا نامێنێته‌وه به‌ڵکوو گۆڕانکاریی تازه له‌ئارادایه به‌و ئۆمێده‌ی کورد له هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه بتوانێت جارێکی‌تر هه‌له‌که بقۆزێته‌وه. خاڵێکیتریش هه‌یه، خه‌ڵکێک له 26 ساڵدا به‌رده‌وام خۆی و نه‌ته‌وه و مێژوو و ئه‌زموونه‌که‌ی دوچاری شکست بکات خۆیشی مه‌حکووم ده‌بێت به شکست. پرسیاری جیدی ئه‌مه‌یه ئایا یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان وه‌کوو حیزبێکی کاریگه‌ر و خاوه‌ن داهێنان له مێژوو و خاوه‌ن قوربانی و سه‌روه‌ری، حیزبێکی گه‌وره‌ی وه‌کوو پارتی دیموکراتی کوردستان که له ساڵی 1946وه دامه‌زراوه ئایا ئه‌و هه‌موو ڕووداو و گۆڕانکاری و برسی کردنی گه‌ل و به قاچاخ بردنی نه‌وت و ئه‌و هه‌موو فه‌شه‌له دیپلۆماسییانه‌ی ئاستی عێراق و نێوده‌وڵه‌تی و بێ کاره‌بایی و بێ خزمه‌تگوزاری و بێ مووچهیییه، ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کته‌وبر بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو هێزه سه‌ره‌کییه په‌ند و عیبره‌ت وه‌ربگرن؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لای من نییه به‌ڵکوو وه‌کوو هاووڵاتییێک پێم وایه ئه‌زموونی 42 ساڵی یه‌کێتی و حه‌فتا و چه‌ند ساڵی پارتی و به تایبه‌تی له‌م 26 ساڵه هه‌میشه شکست به دوای شکست و پاشه‌کشێ به دوای پاشه‌کشێدا هاتوووه. دیاره ئه‌و دوو هێزه دوو هێزی زۆر کاریگه‌ر و قوربانیده‌رن به‌ڵام پێویستیان به دوو قیاده‌ی تازه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌م بێ سه‌ر و به‌رییه بدرێت.
کوردپرێس: ئێوه وه‌کوو هاوپه‌یمانی یان لیستی نیشتیمانی هه‌ڵوێستتان له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 و مه‌وزووعی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان و چه‌سپاندنی که‌رکووک به هه‌رێمی کوردستانه‌وه چییه؟
حه‌سه‌ن به‌هرام: سه‌باره‌ت به مافی چاره‌ی خۆنووسین ئێمه وه‌کوو هێزه‌کانیتر به دروشم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناکه‌ین ته‌نانه‌ت له ئارمهکهشماندا ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌یت ئاماژه به چوار پارچه‌ی کوردستان کراوه به‌ڵام زۆر جار دروشم کوردی دوچاری ماڵوێرانی کردوووه بۆیه ئێمه ئه‌وه ناکه‌ین. ئه‌وه ئێمه نیین ده‌ستوور و ماده‌ی 140 و ناوچه‌ی جێناکۆکمان داناوه و پێمان وایه ناوچه‌ی دابڕێندراوه. ئێسته‌ش که‌رکووک ناوچه‌ی داگیرکراوه. بڕوامان به سه‌ربه‌خۆیی و کوردستانی بوونی که‌رکووک هه‌یه به‌ڵام پرسیار ئه‌مه‌یه له ئێستادا ئامرازه‌کان چین؟ ئایا به هه‌ندێک بانگه‌شه و په‌له‌په‌لی سیاسی جارێکی‌تر کورد دوچاری شکست بکه‌ینه‌وه. ئێمه له‌گه‌ڵ دیفاکتۆ و مهدرسهیێکی واقیعی و سیاسی‌دا کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین و بڕوامان وایه ده‌بێت ده‌رفه‌ته ناوخۆیییه‌کان له‌بار بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی سیاسیی جیدی بنێین. چیتر خه‌ڵکی کوردیش بێتاقه‌ت بوووه له دروشم و دروشمبازی و حوکمڕانی بنه‌ماڵه‌یی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسه‌کان و نه‌بوونی ئه‌جیندا و ستراتێژیی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆیه ده‌بێت قه‌یرانی دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سه‌رکرده و سه‌رکردایه‌تی جیا بکرێته‌وه. کاک به‌رهه‌م چه‌ندین جار گوتوویه‌تی داهاتی چوار ده‌روازه سنوورییه‌که و داهاتی ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و مووچه‌یه ده‌درێت ته‌سلیمی ئێمه‌ی بکه‌ن ئێمه به کامیلی مووچه ده‌ده‌ین به‌ڵام ده‌روازه‌کان هه‌ریه‌کی هی یه‌ک بنه‌ماڵه و یه‌ک حیزبی تایبه‌ته.
کوردپرێس: پێشبینی ده‌که‌ن لیسته‌که‌تان چه‌ند کورسی بهێنێت؟
حه‌سه‌ن به‌هرام: ئێمه لیستێکی تازه‌ین. که‌رکووک له کهشوههوایێکی زۆر ئاڵۆز و ناڕهحهتدایه. خه‌ڵک لێره شکۆی شکاوه. ئاڵای کوردستان و پیرۆزییه‌کان و پێشمه‌رگه شکۆی شکاوه. ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین لێره کورد وه‌کوو کورد دوچاری شکستی گه‌وره نه‌بێت واتا خه‌ڵک بڕواته سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان و ژماره تۆمار بکات ئه‌وه ئامانجێکی سه‌ره‌کیی ئێمه‌یه. له پاڵ ئه‌وه‌شدا چاومان له‌وه‌یه که جگه له یه‌کێتی و پارتی که‌س لێره کورسیی نه‌هێناوه. ئێمه وه‌کوو هاوپه‌یمانی بڕوامان وایه ئه‌م جاره لێره ده‌بین به هێز و به‌رنامه‌شمان هه‌یه بۆ ئاینده و هه‌ڵبژاردنه‌کانیتر. به‌و ئومێده‌ی کاتی ئاڵوگۆڕکردنی هێز و قیادهکانه بۆ ئه‌وه‌ی بچین به‌ره‌و ئاراسته‌ی حوکمڕانیی ئه‌م وڵاته و به تایبه‌ت که‌رکووکییه‌کان چاک بکه‌ین. که‌رکووکییه‌کان خێریان له که‌س نهخواردوووه بۆیه ده‌بێ کهرکووکییانهش بیر بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و برینانه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی کهرکووکییهکانهوهیه وه‌کوو سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک نییه بۆیه ئێمه که‌رکووکییانه بیر ده‌که‌ینه‌وه. دوور له ناوچه‌گه‌رییه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی برینی خه‌ڵکی که‌رکووک ساڕ‌ێژ بکه‌ین.
دیمانه: ئه‌فشین غوڵامی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: سروور خدری/ به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment