به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاهه‌نگی په‌رده‌لادانی فه‌رهه‌نگی زانستگای کوردستان ڕۆژی 18ی گوڵان کاتژمێر 4 بۆ 8ی پاش نیوه‌ڕۆ به به‌شداریی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئاکادیمیک و چالاکی فه‌رهه‌نگی له هۆڵی مه‌وله‌ویی زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و فه‌رهه‌نگه له چوار به‌رگدا به سه‌رپه‌رشتیاریی مامۆستا ماجد ڕۆحانی و له‌لایه‌ن توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستانه‌وه له چاپ دراوه.
له ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌و فه‌رهه‌نگه کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی کوردستان به‌شدار ده‌بن هه‌روه‌هاش وتاربێژه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بریتین له دوکتۆر غوڵام‌حسێن کهریمیدۆستان، دوکتۆر هادی مورادی، دوکتۆر به‌ختیار سه‌جادی، دوکتۆر یه‌دوڵڵا په‌شابادی و مامۆستا ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی.
هه‌روه‌هاش بڕیاره له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ڕێز له‌و که‌سانه بگیردرێت که به فه‌رهه‌نگه‌که‌وه ماندوو بوون و ئاهه‌نگی واژۆ کردنی فه‌رهه‌نگه‌که‌ش پاش ڕێوڕه‌سمه‌که به‌ڕێوه ده‌چێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ فه‌رهه‌نگی چوار به‌رگیی زانستگای کوردستان هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ده‌خرێته به‌ر دیدی لایه‌نگران و خوێنه‌ران و داشکانی له‌سه‌دا 20ی ده‌بێت بۆ فرۆشتن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment