به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نادیه موراد كچه ئێزیدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش و باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک گرته ڤیدیۆیێکی بڵاو کرده‌وه و تێدا نه‌خۆشخانه‌ی شنگال پیشان ده‌دات که به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بوووه.
نادیه موراد له نووسینێکیدا له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆیییه‌که باس له‌وه ده‌کات ئه‌م نه‌خۆشخانه ٦٠%ی به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بوووه که‌چی هێشتا پاشماوه‌ی شه‌ڕ و ته‌قه‌مه‌نی له نه‌خۆشخانه‌ی شنگال ده‌بینرێت ئه‌وه‌ش له کاتێکدا زیاتر له ٧٠ هه‌زار ئێزیدی بۆ چاره‌سه‌ر و خزمه‌تگوزاری پزیشكی پشتی پێده‌به‌ستن.
نادیه موراد ئاماژه به خراپی ڕێگا و بانی ده‌وروبه‌ری شنگال ده‌کات و ده‌نووسێت گه‌مارۆی سه‌ر شنگال و ناوچه ئێزدی نشینه‌کانی دیکه به‌رده‌وامه و ڕێگای سحێلا به ته‌واوی داخراوه و ئێزدییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به شنگال پێویسته له ڕێگای مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ره‌وه حه‌وت بۆ هه‌شت کاتژمێر ببڕن.
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو بڕینی ئه‌و ڕێگایه به‌و ماوه زۆره ئازارێکی ده‌روونییه بۆ هه‌موو ئه‌و ژن و کچانه‌ی که به‌دیل گیراون و له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستدرێژییان کراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌وه‌شی وتوووه حکوومه‌تی عێراق ژینگه‌یێکی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌که به تایبه‌ت فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی ناڕه‌خسێنێت تاوه‌کوو ده‌ست به کاره‌کانیان بکه‌نه‌وه.
نادیه موراد هه‌ر له نووسینه‌که‌یدا ئه‌وه‌ش هاتوووه هه‌موو ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئێزدییه‌کان له‌لایه‌ن حکوه‌مه‌تی عێراقه‌وه به‌رپرسیان بۆ دانراوه جگه له شنگال.
نادیه موراد له‌دایکبووی ساڵی ١٩٩٣ و کچه چالاکوانی ئێزیدییه که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام له ئابی ٢٠١٤ ڕفێندرابوو و دواتر ئازاد بوو.
دوای ئازادکردنیشی توانی دیدار له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تیی جیهان و سه‌رۆکی وڵاتان ئه‌نجام بدات سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێزدییه‌کان و ئازاری کچان و ژنانی شنگال و له ساڵی ٢٠١٦شدا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یهکگرتوووهکانهوه کرایه باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment