به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حره‌م ئینجه نوێنه‌ری CHP له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا ئاماژه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و زیندانی بوونیان ده‌کات و ده‌ڵێت: من دژ به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانتاران بووم. من ئه‌و شته‌م جێبه‌جێ کرد که باوه‌ڕم پێیه نه‌ک به‌و بۆنه‌وه که کورده‌کانی تورکیا حه‌زییان لێ بێت. سیاسه‌ت کارێکی بنهمایییه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به پرسی کوردی تورکیا و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و بابه‌ته ڕایده‌گه‌یێنێت: پرسی کورده‌کانی تورکیا هه‌ر له په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. 40 ساڵه که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کورد درێژه‌ی هه‌یه. ته‌نیا ڕێچاری ئه‌و بابه‌ته شێوازی دۆستانه‌یه. شوێنی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و بابه‌ته‌ش په‌رله‌مانه و یه‌کێک له دۆخه‌کانی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و بابه‌ته‌ش که‌شێکی به بێ درۆیه. ده‌بێ به ههنگاوێکی بوێرانه ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
ئینجه ڕاشیگه‌یاند: له‌باره‌ی کوشتوبڕی ڕۆبۆسکی ده‌بێ ڕایبگه‌یێنم ئه‌وکات که بوومه سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌و که‌سه ده‌دۆزمه‌وه که فه‌رمانی کوشتوبڕی ڕۆبۆسکی ده‌رکردبوو. هیچ ڕێچارێکی دیکه له‌ئارادا نییه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی بی بی سیی تورکی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment