کوردپرێس- مه‌سروور بارزانی ڕاویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆن وێڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری ڕایگه‌یاند، "هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره چاره‌نووسسازه، دوای هه‌ڵبژاردن هه‌وڵ ده‌ده‌ین و كار ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به هاوپه‌یمانیێكی یه‌كگرتوو و به یه‌كهه‌ڵویستی بچینه به‌غدا".
مه‌سروور بارزانی ڕاشیگه‌یاند، "هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون و جێبه‌جێ كردنی مادده و بڕگه‌كانی ده‌ستوور وه‌ك پاكێجێك، له‌سه‌روویانه ماده‌ه‌ی 140ی تایبه‌ت به سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌كانی عێراق ده‌كات".
ڕاویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "به‌رپرسیاریه‌تی حكوومه‌تی عێراقه قه‌ره‌بووی گشت ئه‌و هاووڵاتییانه بكاته‌وه، كه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو تاوانیان ده‌رهه‌ق كراوه و دووچاری زه‌ره‌رو زیان بوونه‌ته‌وه".
له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی بەریتانی جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەیان پاڵپشتی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، هاوکار دەبن بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان پێشکەوتنی ئابووری و دارایی و ئاوەدانی بە خۆیەوە ببینێتەوە، راشیگه‌یاند، ئه‌وان پشتیوانی له حكومه‌تێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن، كه ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق له‌خۆ بگرێت.
سەرچاوە: شارپرێس
Your Comment