کوردپرێس- ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ئەردۆغان لە میانی ئاشکرا کردنی بەرنامەی هەڵبژاردنەکەی لە شاری ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند "تورکیا بەم نزیکانە ئۆپراسیۆنی سەربازیی نوێ بە درێژایی سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا ئەنجام دەدات".
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان بە هیچ شێوەیێک دەسبەرداری لاوازکردنی دەسەڵاتی ڕێکخراوە "تیرۆریستییەکان" نابن و جگە لە ئۆپراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات و لقی زەیتوون، ئۆپراسیۆنی نوێ ئەنجام دەدەن.
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کردەوە، سەربازەکانیان ئامادەن بۆ ئەنجام دانی ئەرکی نوێ.
ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ئەنجام بدرێت.
سوپای تورکیا لە ڕۆژی ٢٠ کانوونی دووەمی ڕابردوودا، بە هاوکاریی گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی نەیاری حکوومەتی سووریا، ئۆپراسیۆنی لقە زەیتوونیان لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لە شاری عەفرینی باکووری سووریا ئەنجام دا.
Your Comment