بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی ناڕەزایی توندی ئێرانی هەمبەر دەرکردنی ئەو حوکمە نابەجێیە ڕاگەیاند و وتی ئەو حوکمە تۆمەتێکی بێ بنەمایە و لە ڕابردوویشدا دووپات بوەتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: دەرکردنی ئەو حوکمە قبووڵ ناکرێت و نەک هەر نیزامی جیهانیی بەڵکوو خەڵکی ئەمریکا بەتایبەت قوربانییەکانی 11ی سێپتێمبێری بە گاڵتە گرتووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مافی خۆی دەزانێت هەموو مافە یاساییەکانی خۆی بەکار بێنێت بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو چەشنە حوکمە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment