کاردانەوەی توندی ئێران هەمبەر ڕای دادگای ئەمریکا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەوڵی دادگایێکی ئەمریکی بۆ دەرکردنی حوکمی سیاسی دژ بە ئێرانی مەحکووم کرد و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مافی خۆی بۆ بەرەنگاریی ئەو پڕۆسەیە کەڵک وەردەگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی ناڕەزایی توندی ئێرانی هەمبەر دەرکردنی ئەو حوکمە نابەجێیە ڕاگەیاند و وتی ئەو حوکمە تۆمەتێکی بێ بنەمایە و لە ڕابردوویشدا دووپات بوەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: دەرکردنی ئەو حوکمە قبووڵ ناکرێت و نەک هەر نیزامی جیهانیی بەڵکوو خەڵکی ئەمریکا بەتایبەت قوربانییەکانی 11ی سێپتێمبێری بە گاڵتە گرتووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مافی خۆی دەزانێت هەموو مافە یاساییەکانی خۆی بەکار بێنێت بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو چەشنە حوکمە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13873

Your Comment

You are replying to: .
captcha